بافڵ جەلال تاڵەبانی چاوی بە سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق کەوت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوو، گرنگی پتەوکردنی گیانی هاوبەشێتی و پێکەوەیی لە نێوان پێکهاتەکاندا جەختی لەسەر کرایەوە.

هەردوولا هاوڕابوون کە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی کارا زامنی سەقامگیریی عێراق دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share