سەرچاوەیەک بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، بە هەوڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری بەقەزاکردنی جەلەولا (گوڵاڵە) راگیرا.
ئاماژەی بەوەشدا، جێبەجێکردنی بڕیارەکە راوەستاوە تا ئەو کاتەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق روونکردنەوەی پێویست لەسەر ئەو بابەتە دەدات.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لەپشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یاداشتێکی ئاراستەکردووە تێیدا کۆمەڵێک خاڵی یاسایی و دەستووری خستووەتەڕوو کە روونیدەکاتەوە پارێزگای دیالە توانای دروستکردنی هیچ جۆرە یەکەیەکی ئیداری نییە.