راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی چەمچەماڵ: %30ی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ تەواوبووە

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە و %30ی کارەکانی تەواوبووە.

چیا هیدایەت، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “%30ی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ تەواوبووە و کارکردن لە پڕۆژەکەدا بەردەوامە، بەڵام ئەگەر کێشەی بودجەی بۆ دروستببێت ئەوا ئەو بەمنزیکانە پڕۆژەکە تەواونابێت”.

وتیشی، “ئەمساڵ رێژەی بارانبارین باشتربووە، بەڵام نازانین ئەمساڵ هێڵی ئاوی دوکان-سلێمانی چەندە هاوکارمان دەبن لە پێدانی ئاو یان نا، لە ئێستادا دۆخ باشە و شەش رۆژ جارێک ئاو دەسوڕێنینەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەی ئێستا بێت، ئەوا هاوین دەتوانین بە رێکی ئاو بە هاوڵاتییان بدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەی چارەسەری پاشماوەی کارگەکان دەداتە ئەنجومەنی وەزیران

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوودا دەنگی لەسەر پڕۆژەی چارەسەرکردنی کێشەی پاشماوەی کارگەکانی سلێمانی دا، پڕۆژەکە گرنگی بە…
Total
0
Share