بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوری مالکی کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغداد کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د . خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوو، گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لەکۆبوونەوەکەدا دووپات لە پابەندبوون بە بنەماکانی دەستوور و یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە بۆ نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و خێراترکردنی هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی غازەوە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی، لەبارەی غازی ماڵان و نرخەکەیەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ڕایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگادارده‌كەینەوە‌ كه‌ نرخی رەسمیی بتڵێك…
Total
0
Share