زۆرترین بڕی باران لەکوێ باریوە؟

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە دێرەلوک باریوە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە ماوەی کاتژمێر 9ـی بەیانیی دوێنێ شەممەوە تا کاتژمێر 9ـی بەیانیی ئەمڕۆ، زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی باریوە بە 22 ملیم.

بڕی باران لە ناوچەكانی دیكە بەمجۆرەیە، (هەولێر 0.1 ملیم، سلێمانی 3.9 ملیم، دهۆک 3 ملیم، کەرکوک 1.4 ملیم، هەڵەبجە 1.2 ملیم، قەڵادزێ 10 ملیم، شەقڵاوە 5.2 ملیم، ئامێدی 20 ملیم).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خولی بەهارەی پەرلەمان دەستپێدەكات.. هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرسی سەرەكیی ‏چاوەڕوانكراوە

جارێكى دیكه‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرسی سەرەكیی ‏چاوەڕوانكراوە، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات…
زیاتر ببینە

نوێنەری زەردەشتییەكان: خەڵكانێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی دەكەن بۆ ئەوەی ببنە زەردەشتی

نوێنەری ئایینی زەردەشتییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان پەیوەندییان بە ئایینی زەردەشتییەوە كردووە. ئاوات حسامەددین،…
Total
0
Share