کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، رایگەیاند، پێویستمان بە کارمەندە بە مووچەی زیاتر لە 40 هەزار دۆلار.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێویستمان بە کارمەندە لە بواری (میکانیک و ئاو و ئاوەڕۆ).
دەشڵێت، ئەو کەسانەی وەردەگیرێن لە بینای نوێی کونسوڵخانە لە هەولێر کاردەکەن، مووچەی ساڵانەی دیاریکراو بریتییە لە 40 هەزار و 456 دۆلار و مانگانە دەکاتە زیاتر سێ هەزار و 300 دۆلار.
باسلەوەشدەکات، ماوەی دەوامی کارمەندەکە هەفتانە 40 کاتژمێر دەبێت و پرۆسەی پێشکەشکردنیش بە شێوازی ئۆنلاینە، داواکاران دەتوانن لە 16ی شوبات تا 2ی ئازاری 2026 سیڤییەکانیان بنێرن.
کونسوڵخانەکە ئەوەش دەڵێت، ئارەزوومەندان دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە داواکاریی پێشکەشبکەن.