بەرگریی شارستانیی سۆران: مین بە کوڕ و باوکێکدا تەقییەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران،  رایگەیاند، مین بە کوڕ و باوکێکدا تەقییەوە و چارەنووسی باوکەکە نادیارە.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە نزیک کانی گۆڵینان لە سنووری باڵەکایەتی مین بە باوک و کوڕێکدا تەقییەوە.

وتیشی، ئەو باوک و کوڕە بەمەبەستی هێنانی گژوگیای بەهارە روویان لە ناوچەکە کردووە، کوڕەکە بریندارە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر باوکەکە نییە کە ئایا تاوەکو ئێستا لە ژیاندا ماوە یان گـ.ـیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەکە مینڕێژکراوە و دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بکەین، زیاتر لە سێ تیم کە لە 15 کارمەند و چەند ئەفسەرێکی ئێمە پێکهاتوون بەدوای قــ.ـوربانییەکەدا دەگەڕێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: بەکارهێنانی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە کارەسات دەنێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەکارهێنانی کارەبا بۆ خۆگەرمکردنەوە کارەسات دەنێتەوە. ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، “بەکارهێنانی…
Total
0
Share