کەشناسێک: کەشی سارد و زستانەیی دەستپێدەکاتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە کۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێکی باران و سەرما روو لە ناوچەکانما دەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، بەهۆی بەردەوامی هاتنی هەوای وشک و گەرم لە ناوچەکانی باکووری سعودییە، پلەی گەرمی لە ناوچەکانمان بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبێنێت و کەشوهەوای ناوچەکە زیاتر گەرم دەبێت.

وتیشی، بەڵام لە رۆژی سێشەممەوە، بارستەهەوایەکی سارد لە دەریای ناوەراستەوە هەڵدەکات بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پلەی گەرمی لە سەرجەم ناوچەکان شەش تا حەوت پلە نزمدەبێتەوە و کەشی سارد و زستانەیی دەستپێدەکاتەوە، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانی پچڕپچر لە هەندێک شوێندا، کە بەگشتی برەکەی کەمدەبێت و هەموو شوێنێک ناگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو دوابەدوای ئەوە، پێشبینیدەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەدا، بەتایبەت لە 26 بۆ 28ی شوباتی 2026، بارستەهەوایەکی سارد لە جەمسەری باکوورەوە شۆڕببێتەوە بۆ سەر ناوچەکانمان، لەم قۆناغەشدا، پلەی گەرمی زیاتر نزمدەبێتەوە، لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین، هەروەها دووبارە بارینەوەی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرز و سنووریەکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share