بەم خۆراکانە بەربانگ مەکەنەوە

پزیشکی پسپۆڕی بواری خۆراک رایدەگەیەنێت، بەربانگکردنەوەی بە لوقمەقازی و شیرینییەکان مەترسیدارە و زیانی تەندروستیی زۆرە.

د. چیمەن ساڵح، پزیشکی پسپۆڕی بواری خۆراک رایگەیاند، باشترە بەربانگکردنەوە بە دوو خواردن بێت، یەکەمیان خورما، کە باشترە یەک دەنک بێت، لەگەڵ پەرداخێک ئاوی کەمێک شلەتێن، نابێت ئاوی ساردبێت، چونکە ئاوی سارد گەدەی کەسەکە گرژدەکات، دووەمیان سوپە، باشترین جۆری سوپیش نیسکێنەیە، چونکە بڕێکی باش پڕۆتین و ریشاڵی تێدایە”.

وتیشی، “خراپترین جۆری خواردنەکان کە باش نییە بەربانگیان پێبکرێتەوە، شیرینییەکانە، وەک زلوبیا، پاقلاوە و لوقمەقازی، کە دەخرێنە رۆنەوە و زۆر ناتەندروستن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share