ئەنجومەنی باڵای فەتوا رێژەی زەکاتی پارە و سەرفیترە دیاریدەکات

ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، رێژەی زەکاتی پارە، سەرفیترە، فیدیە، زێڕ، زیو و خشڵی ئافرەتی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا، رێژەکان بەمشێوەیەن:

– رێژەی زەکاتی پارە بۆ ئەمساڵ بریتییە لە سێ ملیۆن دینار، هەر موسڵمانێک ئەو بڕە پارەی هەبوو، ساڵیشی بەسەردا تێپەڕی، دەبێت زەکاتی 2.5 % لێ بدات، واتە لە یەک ملیۆن، 25 هەزار دینار، لە یەک دەفتەر دۆلار، 250 دۆلار.

– رێژەی زەکاتی زیو بریتییە لە 200 درهەم، کە دەکاتە 140 مسقاڵ، هەر موسڵمانێک ئەو بڕە زیوەی هەبوو، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە 2.5% زەکاتی لێ بدات.

– رێژەی زەکاتی زێڕ بریتییە لە 20 مسقاڵ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە نیو مسقاڵی لێ بدرێت، ئەگەر 40 مسقاڵ بوو، یەک مسقاڵ واجبە.

– رێژەی زەکاتی خشڵی حەڵاڵی ئافرەتان کە بۆ خۆیان بەکاریبهێنن و بازرگانیی پێوەنەکەن بریتییە 200 مسقاڵ زێڕ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە 2.5% لێ بدات.

– زەکاتی سەرفیترە بۆ ئەمساڵ، ئەگەر بە پارە بوو، بریتییە لە سێ هەزار دیناری عێراقی.

– فیدیەی بەڕۆژوو نەبوون بۆ ئەمساڵ، بۆ ئەوانەی عوزری شەرعییان هەیە، ئەگەر بە پارە بوو، بریتییە لە سێ هەزار دیناری عێراقی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی مەترسی بەبیابانبوون لەسەر زەوییەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی مەترسی بەبیابانبوونی زەوییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی وشكەساڵی و كەمبارانیی هاوشێوەی…
Total
0
Share