کەشناسێک: ئەمڕۆ بارانی بەلێزمە دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بارانی بەلێزمە و تاوەبارانی بەخوور لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لە ئێستادا بارانبارین له بەشێک لە ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، هەوری چڕی باراناوی گەیشتووەتە تەواوی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، لە کاتەکانی پێشنیوەڕۆ بۆ پاشنیوەڕۆوە، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینه فراوانتردەبێت.

وتیشی، شەپۆلی بارانبارینەکە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هەروەها پێشبینیی تاوەبارانی بەخوڕ، بارانبارینی بەلێزمە، هەورەبروسکەی بەهێز و تەرزە بۆ زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگری شارستانی هەرێم دەربارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ رێنماییەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد و دەڵێت، پێویستە لە…
Total
0
Share