نرخی ماسی لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و فرۆشیارێکی ماسی، هۆکارەکەی رووندەکاتەوە.
دیار بەکر، فرۆشیاری ماسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ساڵی رابردوو ئەمکاتانە، نرخی کیلۆیەک ماسیی کاڵ شەش هەزار دینار بوو، ئێستا بە چوار هەزار دینارە و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
ئەو فرۆشیارە، هۆکاری دابەزینی ماسیی گەڕاندەوە بۆ هاوردەکردنی ماسیی ئێرانیی بۆ هەرێمی کوردستان و باسی لەوەکرد، “ئەگەر ماسیی ئێرانی داخڵ نەبێت، لە ماوەی سێ رۆژدا نرخەکەی دەگاتە نێوان پێنج بۆ شەش هەزار دینار”.
وتیشی، هەندێک رۆژ نرخەکەی هێندە دادەبەزێت، دەگاتە نرخی کیلۆیەک مریشک.