ئایا نەوت بەشی هەموو مەڵبەندەکانی سلێمانی ناکات؟

لە چەند رۆژی رابردوودا، دەنگۆی ئەوە بڵاوببووەوە کە لە سلێمانی، نەوتەکەی بەغداد بەشی هەموو مەڵبەندەکان ناکات، بۆ ئەم مەبەستە تۆڕی میدیایی ئێستا بەدواداچوونی کرد.

سەلام عومەر، وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابەشکردنی نەوت لە ناو شاری سلێمانی بەردەوامە، لە ماوەی رابردوودا خاوبوونەوەیەک هەبوو، هۆکارەکەشی تەقینەوەیەک بوو لە کێڵگەی بێجی.

وتیشی، 750 هەزار بۆ ملیۆنێک لیتر نەوتمان پێویستە بۆ ئەوەی بیکەین بە وەجبەیەک و دابەشی بکەین، کۆکردنەوەی ئەمەش چوار بۆ شەش رۆژی پێویستە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەوت لە بەشێکی زۆری مەڵبەندەکانی یەک و دوو دابەشکراوە، تاوەکو ئێستاش دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندەکانی سێ و چوار بەردەوامە و رۆژی شەممە، وەجبەیەکی دیکەش دابەشدەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026 كارەبای سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەبێتە 24 كاتژمێری

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، وەك قۆناغێكی ئەزموونی، لە رێگای پڕۆژەی رووناكییەوە كارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێری دابیندەكرێت بۆ بازاڕی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەیان وەرنەگرتووە، ئەوەی وەرگیراوە تەنها بەشەدەرمانی پارێزگاکەیە. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share