کۆکردنەوەی پارە بەناوی هاوکارییەوە لەناو مزگەوتەکان قەدەغەکرا

مرگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر

م. عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، “خەڵکانێک هەن بەناوی نەخۆشی یان فەقیرییەوە دەچنە مزگەوتەکان و داوا لە پێشنوێژ و مامۆستایانی ئایینی مزگەوتەکان دەکەن بانگەوازیان بۆ بکەن و خێر و کۆمەکیان بۆ کۆبکرێتەوە.”

راشیگەیاند، “ئێمە رێنماییمان بەسەرجەم مامۆستایانی ئایینی داوە کە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری لەژێر هەر ناوێکدا، لەناو مزگەوتەکاندا قەدەغەیە.”

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، “ئەو کەسانەی خێرۆمەندن و ماڵ و زەکاتیان هەیە بۆ بەخشین، ئاگاداربن و بزانن بەکێی دەدەن، هەوڵ بدەن خەڵکانێکی جێی متمانە بدۆزنەوە، یاخود راستەوخۆ خۆیان بیدەن بەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکارییە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە یاداشتێكدا داوادەكرێت قوربانیانی خۆپیشاندانەكان بە شەهید ئەژماربكرێن

ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتێكدا داوادەكەن قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری بە شەهید ئەژماربكرێن…
Total
0
Share