بریندارێكی دیكەی تەقینەوەكەی كەلار گیانیلەدەستدا

بریندارێكی تری تەقینەوەکەی ناوچەی پیشەسازیی کەلار گیانیلەدەستدا و بەوەش ژمارەی قوربانییەكان بۆ سێ كەس بەرزبووەوە.

عەلی تاڵب یەکێکی دیکەیە لە بریندارەکانی رووداوی تەقینەوەکەی ناوچەی پیشەسازیی کەلار، كە بەهۆی تەقینی تانكیی گازی بارهەڵگرێكەوە روویدابوو، دوای 11 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بەهۆی بەرزیی رێژەی سووتانەکەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە گیانیلەدەستدا.

دوێنێش ئەحمەد عەلی كە یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی هەمان رووداو بوو، لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

11 رۆژ لەمەوبەر لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار، تانکیی گازی بارهەڵگرێك لە كاتی لەحیمكردنیدا تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان شێروانی دەبوورێتەوە
زیندانییانی بادینان تووشی لاوازیی چاو و گورچیلە، خوێنبەربوون و ڤایرۆسی جگەر بوون

زیندانییانی بادینان لە دۆخی تەندروستیی دژواردان، بە وتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانیان بەشێكیان گورچیلەیان لاواز بووە، بەشێكیان چاویان و…
زیاتر ببینە

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردنێک کە رەنگدانەوەی خواستی هەموو خەڵکی هەرێم بێت

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share