دەروازەی باشماخ: گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ئێران راگیرا

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ

هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان و گەشتیارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوای بەرواری 1ـی ئازاری 2026ـەوە، گەشتکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بە رێگەی هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و شومشێ (تەوێڵە) بۆ کۆماری ئیسلامیی ئـ.ـێران رادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، راگرتنی گەشتکردن لەو دوو دەرەوازەیەوە کاتییە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دانانی رێکار و میکانیزمی گونجاو و رێکخستنی کاروبار و جێبەجێکردنی رێنمایی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لەکاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، دووبارە هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە.

داواشی لە هاوڵاتییان و گەشتیارانی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی کرد، بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیانەوە سەردانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و کۆمەڵگای دەروازەی شوشمێ (تەوێڵە) نەکەن بەمەبەستی گەشتکردن بۆ کۆماری ئیسلامیی ئـ.ـێران.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share