تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی ئەو وڵاتە لە سوریا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان رایگەیاند، “مانگی رەمەزان تەنیا بۆ خۆگرتنەوەی جەستە نییە لە خواردن و خواردنەوە لە بەیانییەوە تا ئێوارە، بەڵکو بۆ خۆراکدانی رۆحەکانمانە لە رێگەی دەربڕینی هاوسۆزی، سەبر و تێگەیشتنی زیاتر بەرامبەر بە یەکتر”.
نووسیویشیەتی، ئەم مانگە پیرۆزە یەکبوونی مرۆڤایەتیمان بیردەخاتەوە، ویستی هاوبەشمان بۆ گەیشتن بە دادپەروەری، ئاشتی و کەرامەت.
تۆم باراک لە درێژەی پەیامەکەیدا هیوا دەخوازێت، مانگی رەمەزان “بەهێزیی رۆحی” و “ئاشتی” بهێنێت بۆ ناوچەکە و جیهان بەگشتی، هاوکات راشیگەیاندووە، “با رۆژووەکانمان تەنیا بە خورما و ئاو نەشکێنین، بەڵکو بە ئاماژە و نییەتی نیازپاکی، هەوڵی تۆکمەکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانمان بدەین”