جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی رایدەگەیەنێت، بەهیواین مانگی رەمەزان ببێتە مانگی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسـ.ـەدە، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، پیرۆزبایی له جیهانیی ئیسلامی ده‌كه‌م و ئومێدەوارم ئه‌م مانگه ببێتە مانگی به‌زه‌یی، ئاشتی و سه‌قامگیری”.
وتیشی، “لەم مانگەدا بانگه‌وازی خۆمان بۆ به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیان، ره‌تكردنه‌وه‌ی گوتاری رق و كینە له‌ناو هه‌موو سورییه‌كاندا، دوپاتدەکەینەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەروەها بەهیواین ئەم مانگە ببێته مانگی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بێت بۆ سه‌رێكانی، عه‌فرین و ناوچه‌كانی دیكه”.