پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن، رایگەیاند، باشترە حەبی گەدە و ئاسن پێکەوە نەخورێن.
د. بڕیار سەباح، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن، رایگەیاند، باشترە حەبی گەدە و ئاسن پێکەوە نەخورێن.
لەبارەی هۆکارەکەیەوە ئەو پزیشکە دەڵێت، حەبی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە (حەبی مەعیدە)، ترشیی گەدە کەمدەکاتەوە و ئەوەش وادەکات ئاسن بەباشی هەڵنەمژرێت.