بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، لە رۆژی 1ی ئازاری 2026 بەدواوە، هاتوچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت رادەگیرێت.
بەشی راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقى دەکەینەوە، ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن، بەمەبەستی دانانی رێکار، میکانیزمی گونجاو و رێکخستنی کاروبارەکان، هەروەها جێبەجێکردنی رێنمایی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لە رێکەوتی 1ی ئازاری 2026 بەدواوە، هاتوچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت، بەمەبەستی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران رادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی رێکخستن و دووبارە هاتوچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت، هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە.