کەی کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە گەرمیان؟

بەڕێوەبەری کارەبای گەرمیان ئاشكرایدەکات، لە دوو مانگی داهاتوو، کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە سنووری ئیدارەکە.

حازم کەریم، بەڕێوەبەری کارەبای گەرمیان رایگەیاند، لە مانگی چوارەوە دەستدەکرێت بە ئامادەکاری بۆ گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سنووری گەرمیان و بەپێی پلانی پڕۆژەی رووناکی، لە مانگی شەشدا زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان پێدەگات.

وتیشی، گەرمیان کراوەتە پێنج زۆن، زۆنی یەک و دوو ناو کەلارە و کارەبا 24 کاتژمێرییەکە لەوێوە دەستپێدەکرێت، دواتر زۆنەکانی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share