دوو کامێرای چاودێریی خێرایی لە سلێمانی دەکەونەکار

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، دوو کامێرای چاودێریی خێرایی لە شەقامی هەواری شار دەکەونەکار.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گشتی و کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ، لە رۆژی یەکشەممە 22ـی 2ـی 2026، دوو کامێرای چاودێریی خێرایی لە شەقامی هەواری شار، لە ئەندەرپاسی والی بە هەردوو ئاراستە چالاکدەکرێن.

ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە شۆفێران پابەندی خێرایی دیاریکراو بن کە ئامانج لێی، کۆنتڕۆڵکردنی تیژڕەوی و پاراستنی گیانی شۆفێران و سەرنشینانە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share