بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 100 دۆلار دابەزی.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 878 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە، بەهای ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 992 دۆلار بوو.
لەم ماوەیەی دواییدا، بەرز و نزمییەکی بەرچاو لە بەهای زێڕدا بەدیدەکرێت.