فرۆشتنی شەربەتی ماڵان قەدەغەکرا

هۆبەی چاودێریی تەندروستیی کۆیە ژمارەیەک رێنمایی سەبارەت بە مانگی رەمەزانی پیرۆز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەموو چێشتخانە و خواردنگەکان دەبێت پابەندبن بە ئاداب و نەریتی کۆمەڵگا و رێنماییە تەندروستییەکان هاوشێوەی ساڵانی رابردوو.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ئەو دووکان و فرۆشارانەی شیرینی و لووقمەقازی دەفرۆشن، ئەو بەرهەمانە بە نایلۆنی شەفاف لە بازاڕ و شیرنەمەنییەکان داپۆشن.

تەندروستیی کۆیە جەختیکردەوە، فرۆشتنی شەربەتی دروستکراوی خۆماڵی تەنیا لە ساردەمەنییەکان رێگەپێدراوە کە مۆڵەتی تەندروستییان هەیە و لە هیچ شوێنێکی دیکە رێگەپێدراو نییە، ئەو شەربەتانەی لە کارگەی رەسمی دروستکراون و مۆڵەتیان هەیە و سەرچاوەکەی دیارە، رێگەپێدراون بۆ فرۆشتن.

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەشدراوە، لەکاتی پابەندنەبوون لەلایەن لیژنەکانەوە دەست بەسەر مەوادەکان دەگیرێت و سزای یاسایی و دارایی سەرپێچیکاران دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share