پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی، رایگەیاند، بیرکردنەوەی زۆر و جوڵەی کەم هۆکاری گرژبوونی کۆڵۆنن.
د. محەمەد نوری، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، رایگەیاند، بیرکردنەوەی زۆر و راڕایی، کەمیی جوڵە و خواردن بەپەلە، لە هۆکارە دیارەکانی گرژبوونی کۆڵۆنن.
دەشڵێت، ئەگەر گرفتی کۆڵۆن بێزاری کردوویت، ئەوا پێویستە بەر لە داواکردنی دەرمانی کۆڵۆن، ئەو گرفتانەی دەرەوەی کۆڵۆن چارەسەربکەیت.