قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت، رایگەیاند، دەبێت چێشتخانەکان رێز لە رەمەزان بگرن.
فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستادا، رایگەیاند، چێشتخانە و رێستۆرانتەکانی سلێمانی بۆ مانگی رەمەزان کراوەدەبن، بەڵام پێویستە سەرجەمیان رێز لە مانگەکە و لەو کەسانە بگرن کە بەڕۆژوون و بە پێشچاوی خەڵکەوە خواردن نەخورێت.
باسی لەوەشکرد، لیژنەکانمان بۆ مانگی رەمەزان زیاددەکرێن و بەردەوام چاودێریی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکرێت.