سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆتایی بە گرێبەستی ژمارەیەک راوێژکار هێنا.
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، چەند بڕیارێکی گرنگ بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنی پێکهاتەکانی ناو نووسینگەی سەرۆکوەزیران نراون.
دەشڵێت، بڕیارەکان بریتین لە کۆتاییهێنان بە گرێبەستی ژمارەیەک راوێژکار و شارەزا کە پێشتر ئەرکی چاودێریکردنی پڕۆژەکانی حکومەتیان لە ئەستۆ بووە، ئەمەش دوای ئەوەی رێژەی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت گەیشتووەتە 88% .
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بڕیاری کەمکردنەوەی خەرجییە کارگێڕییەکان (الموازنة التشغيلية) لە زۆربەی بەشەکاندا دراوە، بە ئامانجی پاراستنی دارایی گشتی و باشترکردنی ئەدای کارکردن.