نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێت، هەردوو کۆبوونەوەکەی چەند رۆژی رابردووی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئەرێنی بووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی میونشن رایگەیاند، “10 رۆژ لەمەوبەر کۆبوونەوەیەکی زۆرباش لەنێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئەنجامدرا، راستە کۆبوونەوەکە دەستپێک بوو، بەڵام زۆر ئەرێنی بوو”.
وتیشی، “پێش ئەوەی سەردانی میونشن بکەم، جارێکی دیکە بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کۆبوونەوە و من لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووم، ئەو کۆبوونەوەیەش زۆرباش بوو، دڵنیام دەگەینە ئەنجامێک کە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و عێراقی تێدابێت”.