هاتوچۆی سۆران، رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری سکانیا ترێلە فلات و جێب پاتریۆت لە رێگەی سۆران- خەلیفان نزیک بازگەی بێخاڵ، روویدا.
دەشڵێت، لە ئەنجامی رووداوەکە دووکەس برینداربوون، داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندی رێنماییەکان بن .