پۆلیسی دارستانی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی بڕینەوەی 70 بنەداری بەڕوو دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کەسێک بە تۆمەتی بڕینەوەی 70 بنەداری بەڕووی 10 بۆ 20 ساڵ دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی داربڕین لە سنووری گوندی قەمچوغەی کۆن، سەر بە قەزای دوکان، دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی رووداوەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامدا توانیمان دەست بەسەر 70 بنەدار لە جۆری بەڕووی پارچەپارچە کراودا بگرین، کە تەمەنیان لەنێوان نزیکەی 10 بۆ 20 ساڵ دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش بەدواداچوون، توانیماان تۆمەتباری سەرەکی بدۆزینەوە و دەستگیریبکەین، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share