پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتییان لە کارابوونی چەند خزمەتگوزارییەک ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە کە ئێستا کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی کارا و بەردەستن.

بەگوێرەی راگەیەندراوی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ئەو خزمەتگوزارییانەی بەردەست و کاران، بریتین لە:

– لابردنی بلۆک (نوێبوونەوە و گەشتیار)

– خاوەن پێداویستیی تایبەت

– کوژاندنەوە و لابردنی ناوی مردوو

– بلۆککردنی خاوەن کۆمپانیا و پلە باڵاکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share