بۆچی نابێت حاجییان خواردن لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ سعودیە؟

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، هۆکاری قەدەغەی گواستنەوەی خواردن لەلایەن حاجییەنەوە بۆ سعودیە، دەخاتەڕوو.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بڕیارەیان لەپێناو سەلامەتی و تەندروستیی حاجییان دەرکردووە و پێویستە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە، پێوەی پابەندبن.

باسی لەوەشکردووە، بڕیارەکە بەهۆی ئەگەری دروستبوونی مەترسیی تێکچوونی بەشێک لە خۆراکەکان لەکاتی مانەوە و گواستنەوەیاندا، دەرکراوە، کە ئەگەری هەیە هەیە ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی بۆ حاجییان، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی پلەی گەرمی و ماوەی درێژی بەشێک لە گەشتەکان.

داواش لە حاجییان و عومرەکاران دەکات، “پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیان: دوژمن لە شـ.ـەڕی سەربازییدا سەرکەوتوو نەبوو ئێستا دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ئابوری

سەرۆککۆماری ئێـ.ـران ڕایگەیاند،  دوژمن لە شـ.ـەڕی سەربازییدا سەرکەوتوو نەبوو ئێستا دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ئابوری. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێـ.ـران…
Total
0
Share