ئالان حەمەسەعید: هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێکردووە و دەبێت مووچە لە کاتی خۆیدا بێت

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم

ئالان حەمەسەعید رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق جێبەجێکردووە و دەبێت حکومەتی عێراق مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە بنێرێت.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ئاشکرایکرد، “ئەوەی پابەندیی بووە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، مانگانە سەرجەمیانی جێبەجێکردووە، هیچ کەمتەرخەمییەکی ئیداری، کارگێڕی و داراییمان نییە”.

وتیشی، “مادەم حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبووە بە سەرجەم رێککەوتنەکانەوە، دەبێت حکومەتی عێراق مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە بنێررێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانییەکانی سلێمانی: لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکان پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، پێویستە لەکاتی دروستکردنی پرۆژەی (کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی) پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و…
زیاتر ببینە

سی پی تی: بەڵگەیەک نەبوو بیسەلمێنێت بەرواری و بەرۆشکی پلانڕێژیان بۆ خۆپیشاندانی توندوتیژانە کردووە

دەربارەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی دادگا ڕێكخراوی CPT ڕایدەگەیەنێت، گوێبیستی هیچ بەڵگەیەک نەبووین بیسەلمێنێت بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تێوەگلابن…
Total
0
Share