بە بڕیاری حکومەتی عێراق، پێناسی گومرگی بە رێژەیەکی بەرچاو لەسەر بەشێک لە کەلوپەلەکان زیاددەکرێت و زەڕەنگەرێکیش، باسی کاریگەریی ئەو بڕیارە دەکات.
سەردار محەمەد، زەڕەنگەر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارەکەی حکومەتی عێراق تا رادەیەک ناجێگیریی لە نرخی زێڕدا دروستکردووە و رەنگە لە داهاتوودا بە رێژەیەکی بەرچاو نرخەکەی بەرزببێتەوە.
وتیشی، سیستمی نوێی باج و گومرگ، بازاڕی زەڕەنگەرانی کەم تا زۆر شێواندووە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئەو رادەیەی گۆڕانکاریی گەورە دروستبکات، چونکە بڕیارەکەی حکومەتی عێراق زیاتر پەیوەندیی بەو کەلوپەلانەوە هەیە، کە بەدەرن لە ئاسایشی خۆراک.
لە چەند رۆژی رابردوودا، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنی پێناسی گومرگی لە %5 بۆ %30 لەسەر ئەو کەلوپەلانەی پەیوەندییان بە ئاسایشی خۆراکەوە نییە.