وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە 14ـی شوباتی 2026، مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات لە هەمان رۆژدا، مووچەی مانگی کانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت، کە لەدوای 1ـی 7ـی 2024ـەوە، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، خەرجدەکرێت.