دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچە وەردەگرن.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی (دارایی، ناوخۆ، داد، پلاندانان، بازرگانی، سامانه سروشتییه‌كان، گواستنه‌وه، كشتوكاڵ، شاره‌وانی، كار، رۆشنبیری، كاره‌با و ئه‌وقاف) دابەشدەکرێت.
هەر بەگوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ دەستەی دەسپاکی، مافی مرۆڤ، وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی، خاوەن پێداویستیی تایبەت، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن، هه‌روه‌ها سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی کوردستان مووچە وەردەگرن.