وەزارەتی کارەبا: دوو فەرمانبەرمان لەکاتی ئەرکدا برینداربوون

دوو فەرمانبەری وەزارەتی کارەبا لەکاتی ئەرکدا برینداربوون.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، دوو فەرمانبەری گواستنەوەی کارەبای هەولێر لە کاتی ئەرکی رەسمیدا، لە دوو کاتی جیاوازدا، بە هۆی رووداوی نەخوازراوی کارەباوە برینداربوون.

دەشڵێت، لەکاتی بەستنی کێبڵی کارەبا بەهۆی شۆرتی کارەبا لە کێبڵی ناو وێستگەی کۆری (ئەیوب ئیدریس ئیبراهیم) تووشی رووداوی سووتانی جەستە بوو.

ئەوەش دەڵێت، لە رووداوێکی دیکەدا، (جنید مەلا فائز) چاودێر لە وێستگەی کۆری بە هۆکاری تەقینی سێرکت بریکەری فیدەرێکی وێستگەکە تووشی رووداوی سووتانی جەستە بوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک لە چوارقوڕنە کەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share