ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق گفتوگۆ دەکرێت، هەروەها پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێت.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.