ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەبەستێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی شوباتی 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە و سێ تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێن.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە بریتییە لە تاوتوێکردنی بابەتی سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق کە رێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان %14.1 دیاریکرا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون دەکات بۆ پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵ بە ئەنجامی سەرژمێرییەکە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان.

تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پەسەندکردنی کۆنووسی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەزگای زیندانیانی سیاسیی عێراق کە لەنێوان هەردوولا واژووکرا و تایبەتە بە یەکخستن و گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیان و گیراوانی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان بۆ دەزگای ناوبراو بەگوێرەی دەستوور.

لە تەوەرى سێیەمدا بڕیاردان لەسەر پێشنیازی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی تایبەت بە پارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵییەوە دابین دەکرێت، لە چوارچێوەی خەرجیی (النفقات الحاکمة) و چارەسەرکردنی پارەی کەڵەکەبووی پێشوو بۆ ساڵانی (2004-2022) گفتوگۆ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: حکومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە 160 ملیار دینارە بۆئەوەی خۆی بەڕێوەببات

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم ئەگەر هیچ خەرجییەکیشی نەبێت، مانگانە پێویستی بە 160 ملیار دینارە…
Total
0
Share