لە سلێمانی ئاگرێک لە فرۆشگایەک گوڵ کەوتەوە

لە فرۆشگایەکی گوڵ لە شاری سلێمانی ئاگرێک کەوتەوە و رووداوەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە گەڕەکی ئاوبارە لە شاری سلێمانی ئاگرێک لە فرۆشگایەکی گوڵ کەوتەوە”.

وتیشی، “رووداوەکە تەنیا زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، لێکۆڵینەوەکانیش لە هۆکاریی ئاگرکەوتنەوەکە بەردەوامن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لە کۆبوونەوەی لوتکەدا یەکێتی رژدبووە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە پیرمام بەڕێوەچوو، یەکێتی…
Total
0
Share