لوقمان وەردی: هیچمان لە پارتی ناوێت خۆ خێرمان پێناکەن

لوقمان وەردی ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی خۆی بە خاوەنی حکومەت دەزانێت و دەیەوێت لە دۆسیە و جومگە هەستیارەکاندا بەشداریی ڕاستەقینەی هەبێت.

لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئێمە وەک یەکێتی هیچمان لە پارتی ناوێت، دەمانەوێت پێکەوە بەرپرسیارێتیی ئەم وڵاتە هەڵبگرین، خۆ خێرمان پێناکەن، ئەم حکومەتە بەرئەنجامی خوێن و خەباتی هاوبەشی هێزە کوردستانییەکانە، لە پێشی هەموویانەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ڕووبارێک خوێنی بۆ ئەم وڵاتە بەخشیوە، بۆیە یەکێتی خۆی بە خاوەنی ئەم حکومەتە دەزانێت.

وتیشی، دەمانەوێت پێکەوە بەرپرسیارێتیی ئەم قۆناغە سەختە هەڵبگرین، هەروەها دەمانەوێت لە دۆسیە و جومگە هەستیارەکانی وەک دۆسیەی ئەمنی، دارایی، دۆسیەی پێشمەرگە، پەیوەندییەکانی دەرەوە، سامانە سروشتییەکان و چەندین دۆسیەی دیکە، یەکێتی هاوبەشی ڕاستەقینە بێت، هەروەها نامانەوێت و نابێت حکومەت ببێتە بەشێک لە ململانێی سیاسی، بەڵام ئێستا حکومەت بەشێکە لە ململانێی سیاسی، ئەمەش سیاسەتێکی دروست نییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: سکاڵا لەسەر نەخۆشخانەی بەخشین تۆماردەکەین

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی داخستنی نەخۆشخانەی بەخشینەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “ئەگەر ئیدارەی نەخۆشخانەکە داوای لێبوردن نەکەن سکاڵایان لەسەر…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی: کارەبای 24 کاتژمێری مانای ئەوەنییە کە کارەبا ناکوژێتەوە

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان مانای ئەوە نییە کارەبا ناکوژێتەوە. غالب محەمەد،…
Total
0
Share