هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، لەنزیک گوندی لانە سیتی بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆی جۆری پێکدادانەوە چوار کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنی و نیسان ناڤارا لە نزیک گوندی لانە ستی چوارکەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.
دەشڵێت، بریندارەکان شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لەدایکبووی 1985 و 2005بوون و دوو سەرنشینی نیسان سەنییەکەبوون لەدایکبووی 1991 و 2024ە.
هاتوچۆی گەرمیان ئەوەش دەڵێت، سەرجەم بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.