دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەکرێت و کۆدێکی ئەمنیی تایبەتیان پێدەدرێت

پرۆسەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستیپێکردووە، ئەو کەسانەی تۆماری ساڵی رابردوویان هەیە دەتوانن تابلۆیەکی تایبەت وەرگرن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پرۆسەکە لە رۆژی یەکشەممەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردووە، بەگوێرەی بڕیارەکە، هەر خاوەن ئۆتۆمبێلێک فۆڕمی تۆماری هەبێت، دەتوانێت سوودمەندبێت لە وەرگرتنی کۆدی ئەمنی.

تۆمارکردنەکە بە دوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت؛ لە قۆناغی یەکەمدا کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن، لە قۆناغی دووەمیشدا هاوڵاتییانی ئاسایی دەتوانن دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن.

سەبارەت بە تێچووی پرۆسەکە، بڕی 75 هەزار دینار لەبەرامبەر پێدانی کۆدێکی تایبەت و تابلۆیەکی سوور کە لە ژمارە 60.000 دەستپێدەکات، لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکە وەردەگیرێت، تابلۆکە لەلایەن ئاسایشەوە دروستدەکرێت و دیزاینکراوە کە بەهیچ شێووەیەک کۆپی و ساختەناکرێت.

ئەو ئۆتۆمبێلانە پاش وەرگرتنی کۆد و تابلۆی تایبەت بە ئاسایش، وەک هەر ئۆتۆمبێلی دیکەی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و لەکاتی سەرپێچیکردنی رێنماییەکانی هاتوچۆ، سزا دەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share