قوباد تاڵەبانی: قۆناغ بە قۆناغ یانەی سلێمانی بە نازناوەکان شاددەکەینەوە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پۆستی سەرۆکی یانەی وەرزشیی سلێمانیی قبووڵ کردووە و کار بۆ ئەوە دەکەن یانەکە ببێتە ناوێکی دیار و شکۆدار لە گۆڕەپانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئامانجمان ئەوەیە بە هاوکاریی ستافی بەڕێوەبەری یانەکە و هاندەران و جەماوەری خۆشەویست، قۆناغێکی نوێی پڕ لە دەستکەوت و شانازیی بۆ یانەی سلێمانی تۆمار بکەین بە جۆرێک کە لە ئاستی ئەو پێگە مێژووییەی یانەی سلێمانی و شارە حەیاتەکەدا بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پلانمان هەیە قۆناغ بە قۆناغ یانەکە پێش بخەین تا ئەوە کاتەی بە نازناوەکان شاد دەبێتەوە و دەبێتە ناوێکی دیار و شکۆدار لە گۆڕەپانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی یەكگرتووەوە بزوتنەوەی ئیسلامی دەبێتە خاوەنی پێنج كورسیی پەرلەمانی

بەرپرسێكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتووەوە لە پەرلەمانی كوردستان پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیسلاميی كورسییەكانیان…
Total
0
Share