کەشناسی: سبەینێ نمەباران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نمەباران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەل دابارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان، بەتایبەت لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەڕین، هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات دەبارێت، پلەی گەرمیش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواودەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان، شایەنی باسە، رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتردەبێت، هەروەها پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share