هەرێم کەمال ئاغا: بۆ هاوسەنگیی هێز پێویستە پۆستی سەرۆککۆمار بۆ یەکێتی بێت

هەرێم کەمال ئاغا رایدەگەیەنێت، بۆ هاوسەنگیی هێز پێویستە پۆستی سەرۆککۆماری بۆ یەکێتی بێت و زۆربەی لایەنەکان هەمان بۆچوونیان هەیە.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بەگوێرەی ئەو بارودۆخەی لەئارادایە، بێگومان کاندیدی یەکێتی سەردەکەوێت، زۆربەی لایەنەکانیش بۆچوونیان وایە پۆستی سەرۆککۆمار بەشەمافی یەکێتییە”.

وتیشی، “لەسەر بنەمای فەلسەفەکەی سەرۆک مام جەلال، زۆربەی لایەنە عێراقییەکان بۆچوونیان وایە لەپێناو سەرکەوتنی پڕۆسەی سیاسی و راگرتنی هاوسەنگیی هێز لە عێراقدا، پێویستە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ یەکێتی بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی كرێنشینان بڕیاردەدرێت
ئەنجومەنی پارێزگا ڕوونكردنەوە دەدات

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی تەواوكردن و دابەشكردنی یەكە نیشتەجێبوونە تەواونەكراوەكان بەسەر كرێنشینان دەدات و دەڵێت، “پێشنیازێك…
Total
0
Share