بەهۆی دووکەڵەوە دوو منداڵی دووانە لە رانیە خنکان

دوو منداڵ لە رانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان، کە کچ و کوڕێکی دووانەن و تەمەن شەش ساڵە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، کوڕ و کچێک، کە تەمەنیان شەش ساڵە، لە گەڕەکی تیتۆکەی رانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان.

لای خۆیشیەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو لە ژووری منداڵەکان هیتەری کارەبا کاریکردووە و فەرشی ژێر هیتەرەکە گەرمبووە، ئەمەش بووەتەهۆی دەرکردنی بۆن و دووکەڵ لە ژوورەکەدا و هەردوو منداڵەکە بەهۆی دووکەڵی فەرشەکانەوە، خنکاون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share