بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەڵاحەدین بەهائەدین: وەک هێزێکی میانڕەو هەمیشە بەشێک بوون لە پاراستنی تەبایی لە هەرێمەکەماندا

لە 32هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی سەلاحەدین بەهائەدین کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە 32هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی حزبەکە کرد و رایگەیاند، “بەڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین، ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامىی كوردستان، بەڕێزانمان لە سەرکردایەتی، برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت، لەیادی 32هەمین ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم”.

وتیشی، “لەم رۆژەدا، بەڕێز و پێزانینەوە لە رۆڵی جەنابتان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڕوانین، وەک هێزێکی میانڕەو کە هەمیشە بەشێک بوون لە چارەسەر، پاراستنی تەبایی و برایەتی لە هەرێمەکەماندا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەم بۆنەیەدا جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکان، هەماهەنگی و هاریکاری زیاتر لەنێوانمان دەکەینەوە لە پێناو کارکردنمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و بونیادنانی حکومڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزار”.

‏‎

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا هاتووە، به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سه‌ربازييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد…
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: هەرێم داواكارییەكان جێبەجێبكات بەغداد ناتوانێت مووچە دوابخات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان داواكارییەكانی عێراق جێبەجێبكرێت حكومەتی عێراق ناتوانێت مووچەی مووچەخۆران دوابخات. دارا سێكانیانی،…
Total
0
Share