سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەرز و نزمیی دۆلار نرخی بەرهەمە خۆراکییەکانی ناجێگیرکردووە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ناجێگریی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، نرخی بەرهەمە خۆراکییەکانیش ناجێگیرە، ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەکانی قائیمقامیەت هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخ و کوالێتیی بەرهەمە خۆراکییەکان لە مانگی رەمەزان.

هیوا ساڵح، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژانی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا هەموو هەموو رۆژێک تیمەکانی قائیمقامیەت 2 دەرچوونیان دەبێت بۆ ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەکانی شاری سلێمانی و چاودێریی نرخ و کوالێتیی بەرهەمە خۆراکییەکان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، پێش هاتنی مانگی رەمەزان دەستیانکردووە بە هەڵمەتێکی فراوان بۆ چاودێریکردنی بازاڕەکان کە ئامانج لێی کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان کەلاری: رۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی شەشەوە بڕیاردەدات. شوان…
Total
0
Share