رێبین هەردی: هیچ سودی نییە نە خەمی کوردستان نە بەرپرسیارێتیی بەرامبەر گەلەکەت

رۆژنامەنووسێکی کورد لەبارەی داخستنی نووسینگەی هەولێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هیچ سودی نییە نە خەمی کوردستان نە بەرپرسیارێتیی بەرامبەر گەلەکەت.

رێبین هەردی، نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت، پێناچێت هیچ سوودی هەبێت نە یەکڕیزی نە خەمی کوردستان، نە کەمێک بەرپرسیاریی بەرامبەر بە گەلەکەت، هیچ شتێک نییە بیرکردنەوە و تێگەیشتنیان بۆ دونیا بگۆڕێت.

دەشڵێت، لەگەڵ منیت ئازاد و سەربەرزیت، لەگەڵم نیت نە ئازادی، نە پارێزراویت، نە تەنانەت هاوڵاتییشیت.

ئاماژە بەوەشدەکات، کۆمیدیا و تراجیدیاکە ئەوەیە هێزەکەی چووەتە سەر ئێن ئاڕ تی حوکمی دادگای پێبووە، واتە دادگا حوکمی داخستنی کەناڵێکی داوە و نێردراوە بۆ جێبەجێکردن، کەچی وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت ئاگامان لێنییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share